ئهوروپا
ئینریكی دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەكانی دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر هۆڵەندا
یاریگا- لویس ئینریكی ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە ئاستی یاریزانەكانی دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر هۆڵەندا.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریەكی دۆستانەدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بوویەوە و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.
لە دوای یاریەكە ئینریكی ووتی: تۆماركردنی گۆڵ قورسترین كارە لە تۆپی پێدا، لەو باوەڕەدام هەلی گۆڵ تۆماركردنمان زۆر درووست كرد بەڵام چانس یاوەرمان نەبوو نەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆمار بكەین.
هەروەها ووتیشی: یاریزانی زۆر باشم هەیە و گۆڵ تۆمار دەكەن، هەمووان بەشداری گۆڵ تۆمار كردن دەكەن نەك تەنها هێرشبەرەكان.