ئینگلتەرا

بە ژماره: پەیوەندی هاری کین و تۆڕی گۆڵەکان لە ژێر دەستی ڕاهێنەرایەتی مۆرینهۆ

یاریگا- هاری کین، گۆڵکاری لێهاتووی ئینگلیزی یانەی تۆتنهام ژمارەکانی نایابن لەگەڵ هاتنی جۆزێ مۆرینهۆدا بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی سپێرس و، ئەو یاریزانه خۆی وەک چەکە قورسەکەی مۆرینهۆ نمایش کردووە.

ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە 23ی مانگی 11ی ساڵی پار، واتا کەمتر لە ساڵێکه یەکەم یاریی وەک ڕاهێنەری یانە لەندەنییەکە بەڕێوە برد و تا ئێستا هاری کین 32 جار بەشداری کردووە.

بە گوێرەی داتاکاری و ئامارەکان کە سکای سپۆرتیش بڵاوی کردۆتەوە، “شازادە هاری” لەوەندە یاریدا توانیویەتی بەشداری 38 گۆڵ بکات. بە 26 جار هەژاندنی تۆڕی گۆڵی ڕکابەرەکانیان و دابینکردنی 12 ئاسیست بۆ هاوتیمەکانی.

کینی تەمەن 27 ساڵ، پێنجشەممەی ڕبردوو لە یۆرۆپالیگ لە یاری ژماره 300ی لەگەڵ تۆتنهام، توانی بگات بە گۆڵی ژمارە 200ی خۆی بە درێسی یانەکەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button