ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

باشترین یاریزانی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ دیاریی کرا

یاریگا
ماڵپەری فەرمی یوێفا ناوی باشترین یاریزانی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگی بڵاوکردەوە و دیەگۆ ژۆتا هێرشبەری لیڤەرپوول خەڵاتەکەی بەدەست هێنا.

هێرشبەرەکەی یانە ئینگلیزیەکە لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئاتالانتای ئیتاڵیا لە گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، توانی سێ گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات و لە یارییەکەشدا توانیان بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام بردنەوە بەدەست بێنن.

لیڤەرپوول کۆی سێ یاریی ئەم وەرزەیان لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ هەر سێ یارییەکەیان بردووەتەوە و بە نۆ خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەیان گرتووە.

Back to top button