ئیتاڵیافه‌ره‌نسا

“تیۆ لە باشترینەکانی ئەورووپایە لە پێگەی خۆی”

یاریگا-ستیفان پیۆلی راهێنەری یانەی ئەیسی میلان دەڵێت تیۆ هێرناندێز لە باشترین یاریزانەکانی جیهانە لە پێگەی باڵەکانی بەرگری.

تیۆ رۆڵێکی گەورەی گێڕاوە لەو ئاستەی بەرزەی میلان لەم وەرزە نیشانی دەدات و راهێنەرەکەشی بۆ لێ ئیکویپ وتی” لە باشترینەکانی ئەورووپایە لەو پێگەیە، خاوەنی توانایەکی جەستەیی و تەکنیکی زۆر بەرزە بە باشی کۆتا پاس دەخوێنێتەوە و دەتوانێت بەتەنیاش مەترسی لەسەر بەرامبەر دروست بکات لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت پەرەی زیاتر بە تواناکانی بدات بە تایبەت لەرووی بەرگرییەوە”.

پیۆڵی وتیشی لای سەیرە ئەو یاریزانە تا ئێستا بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا نەکراوە.

تیۆ بەرامبەر بە تەنها ٢٠ ملیۆن یۆرۆ لە ریاڵ مەدریدەوە گوێزرایەوە بۆ رۆسۆنێری لە هاوینی ٢٠١٩دا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button