ئیسپانیا

سیتین بۆ مێسی: ئەگەر ئەوەی دەیڵێم و بە دڵت نیە، دەرگای چوونە دەرەوە دەزانی لە کوێیە!

 یاریگا- سەرچاوەیەکی ئیسپانی ڕوودوای مشتوڕی گەرمی نێوان کیکی سیتینی ڕاهێنەری پێشووی بارسیێلۆنا و لیۆنێل مێسی کاپتنی یانەکە ئاشکرا دەکات.

بە گوێرەی ئەو هەواڵەی ڕۆژنامەی ئاس بە پشتەستن بە زانیارییەکانی ڕادیۆی کادینا سێری کەتەلۆنی، لە میانی یاریەکی بلاوگرانا بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ، سیتین سەرکۆنەی یاریزانەکانی کردووە لە پای هەڵەکانیان لەو یارییەدا کە 2-2ْ تەواو بووە. وەک ئەوەی ڕۆژنامەنووس ئادریا ئالبێتیس هەندێ لە دەمەبۆڵەکەی ئاشکرا کردووە، کەلە ژووری خۆگۆڕین ڕووی داوە کاتێک مێسی ڕەتی سیتی داوەتەوە لە بەرامبەر سەرزەنشتکردنیان و داوای لێ کردووە کە تۆزێک زیاتر ڕێز پیشان بدات بەرامبەر ئەو یانەی هەموو شتێکیان بەدەست هێناوە زۆر لەوە زیاتر کە سیتین وەک یازیزان و وەک ڕاهێنەر بەدەستی هێنابێ.

ئەو پێ بڕینەی مێسی، ڕاهێنەرەکەی ئەوکاتی بارسای پەمپ داوە پێی بڵێت: “ئەگەر ئەوەی دەیڵێم بە دڵی تۆ نییە، خۆ دەرگای چوونە دەرەوە دەزانیت!”

هەر ئەو سەرچاوەیە کاردانەوەی مێسی لە بەرامبەر وەڵامی ڕاهێنەرەکەیاندا، تەنها خەندەیەکی بەزەیی ئامێزی بۆ کیکی سیتین کردووه.

ئاشکرا کردنی ئەم ڕووداوه، دوای تەنیا یەک ڕۆژ دێت لە چاوپێکەوتنەکەی سیتین کاتێک گوتی: “لیۆ زەحمەتە سەرپەرشتی کردنی. من کێم تا بیگۆڕم لە کاتێکدا چەندین ساڵە ئەویان بەو شێوەیە قەبووڵ بووە و نەیانگۆڕیوە”

بابەتی زیاتر

Back to top button