یاریگا– یانەی بارسێلۆنا هەواڵێکی خۆشیان پێڕاگەیانرا دوێنێ کاتێک پزیشکان ڕێگەیان بە شتیگن دا بگەڕێتەوە ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکە.
گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە هاوینی ئەمساڵ نەشتەرگەریەکی گەورەی بۆ کرا و تا ئێستا هیچ یاریەکی لە وەرزی نوێدا نەکردووە و نێتۆی هاوتیمی لەجێگای ئەو یاری دەکات.
ئێستاش گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە نزیکە لەوەی بگەڕێتەوە پێکهاتەی بارسا بۆ یاریەکەیان بەرامبەر ئالاڤێس. لەپاڵ ئەویشدا ساموێل ئومتیتیش گەڕاوەتەوە ڕاهێنانەکانی یانەکەی دوای دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر