یاریگا: جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ،ئەمڕۆ دەسلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش ئەندامانی ئەنجومەنی ئیدارەی یانەكە دەكات.
بە پێی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ، دوای ئەوەی قۆناغی یەكەمی هەڵگرتنی متمانە لە بارتۆمیۆ سەركەوتوو بوو، لەپاڵ ئەوەش ئەنجامە خراپەكانی یانەكە و دۆڕانی كلاسیكۆ هۆكارێكی دیكەن بۆ دەسلەكاركێشانەوەی سەرۆك بارتۆمیۆ.
وابڕیارە ئیدارەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام بدات،لەبارەی هەڵگرتنەوەی متمانە لە سەرۆك، کە ڕەنگە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی هەندێک لەئەندامان و لە سەروی هەمووشیانەوە بارتۆمیۆ بدرێت.
یانەكە داوای لە هەرێمی كەتەلۆنیا كرد، بۆ یەكلاكردنەوەی بڕیاری بەڕێوەچوونی دەنگدانی هەڵگرتنی متمانە لە یەك و دووی مانگی نۆڤەمبەردا بەڕێوەبچێت ،كە دەبێت دەنگدانەكە تایبەت لە كامپ نۆوو بكرێت.
ئەگەر حكومەت ڕێگا بدات بە بەڕێوەچوونی دەنگدان لە هەمان بەرواردا ، ئەوا ئەگەرێكی گەورە هەیە كە سەرۆك و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنەكەی ئەمڕۆ دەست لەكار بكێشنەوە.
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر 13:30 بە کاتی ئیسپانیا کۆبوونەوەی ئەنجومەن دەست پێ بکات.