گرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکە

جەستن گەیجی چی بە حەبیب وت کاتێک دەگرییا؟

یاریگا-جەستن گەیجی پاڵەوانی یو ئێف سی ئاشکرایدەکات چی بە حەبیب نورماگۆمیدۆڤ وتووە  دوای یارییەکەی نێوانیان کاتێک ئەستێرە رووسییەکە بە قوڵی دەگرییا بۆ لەدەستدانی باوکی.

گەیجی سەرەڕای شکستەکەی ستایشێکی زۆرکرا بۆ  دڵدانەوەی حەبیب پاش یارییەکە، ناوبراو بۆ بی تی سپۆرت وتی “پێم وت ببورە چانسی ئەوەم نەبوو پێشتر سەرەخۆشیت لێ بکەم بۆ لەدەستدانی باوکت و زۆر بەداخم بۆی بەڵام تۆ ئەمڕۆ وات لێکرد زۆر زۆر شانازیت پێوەبکات”.

بۆکسێنەرە ئەمریکییەکە ئەوەشی نەشاردەوە دوای وازهێنانی حەبیب هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی پشتێنەکەی دەدات.

حەبیب توانی شکست بە گەیجی بهێنێت و ٢٩هەمین بردنەوەی بێ دۆڕان تۆماربکات بەڵام دوای بردنەوەکە کەوتە گریانێکی قوڵەوە بۆ لەدەستدانی باوکی بەهۆی کۆرۆنا کە هاوکات راهێنەری بوو، سەرەنجام هەر لەوێ دا حەبیب وازهێنانی یەکجارەکی راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button