ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترینمۆندیال

ڤینیسیوس لە جێگەی هاوتیمەکەی بانگهێشتی بەڕازیل کرا

یاریگا-ڤینیسیوس جونیۆر بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل کرا و رۆدریگۆ دوورخرایەوە.

ڤینی بانگهێشت نەکرا بۆ دوو یاری سەرەتای پاڵاوتنەکانی بەڕازیل بۆ جامی جیهانی ٢٠٢٢ بەڵام زیادبوونی خولەکەکانی یاریکردنی لەگەڵ مەدرید و دابەزینی ئاستی رۆدریگۆ، تیتێ راهێنەری قایلکرد بۆ بانگهێشتکردنی لاوە ٢٠ ساڵەکە لەبری هاوڕێ و هاو یانەکەی دیکەی.

تیتێ لەوبارەیەوە وتی ” بۆ یاریزانە لاوەکان بانگهێشتکردنیان دەکەوێت سەر پڕۆسەیەک کە پێکهاتووە لە باشی یانەکانیان، نیشاندانی ئاستێکی باش وە ئەو متمانەیەی بەخۆیان هەیانە، لەبەر ئەوەش هەندێک جار یاریزانەکانی وەک ڤینیسیوس، رۆدریگۆ و برونۆ گویمارایس بانگهێشت دەکەم. ڤینیسیوس یاریزانێکە کە مەودای زیاترت پێدەدات لە لاکانی یاریگاوە و توانا جەستەییەکانی نائاسایین، ئەگەر ئۆتۆمبێلیکی ئاسایی پێنج گێڕی هەبێت ، ئەو هەمیشە شەش یان حەوتی هەیە!

هەر لە مەدرید، ئێدەر میلیتاو لەجێگەی فیلیپ بانگهێشتی بەڕازیل کراوە و لە پریمەرلیگیش ئالیسۆن و خیسوس دوای دوورخستنەوەیان دووبارە گەڕانەوە پێکهاتەکە

بەڕازیل دوو یاری سەرەتای پاڵاوتنەکانی بردەوە بەرامبەر بۆلیڤیا و پیرو، دوو یاری داهاتووی بە پێکهاتە نوێکەوە بەرامبەر ڤەنزوێلا و ئۆرۆگوای دەبێت لە نیوەی مانگی داهاتوودا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button