ئیتاڵیا

ئینتەر سکاڵا دژی یوفا تۆماردەکات لەسەر پشکنینی کۆرۆنای ئەشرەف حەکیمی

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان توڕەیە لە یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا و بەنیازە سکاڵا لە دژییان تۆماربکەن پاش  گەڕانەوەی پشکنینی حەکیمی بە پۆزەتیڤ بە چەند کاتژمێرێک بەر لە یارییەکەیان.

پشکنینەکان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپاوە ئەنجام دەدرێن بۆ خولە ئەورووپییەکان، سەرەتا حەکیمی بە پۆزەتیڤ تێستەکەی هاتەوە، رۆژی دواتر بە چەند کاتژمێرێک بەر لە یارییەکەی میونشنگلادباخ لە خولی پاڵەوانەکان ئەنجامەکەی نەرێنی بوو بەڵام بەهۆی درەنگ کەوتنی ئەنجامەکە ئینتەر  نەیتوانی بەشداری بەو یاریزانە بکات و یارییەکەش ٢-٢ تەواوبوو.

ئێستا نێرازوری دەڵێت پشکنینەکەی یوفا هەڵەبووە و بەهۆیەوە نەیانتوانیوە بەشداری بەو یاریزانە بکەن لە کاتێکدا بڕیاروابوو لە پێکهاتەی سەرەکی بێت. ئینتەر پێی وایە هەڵەکەی یوفا کاریگەری لەسەر ئاست و ئەنجامی یارییەکەیان هەبووە و بۆیە سکاڵا تۆماردەکەن.

پێشتریش لەم مانگەدا لە میانەی یارییە نێودەوڵەتییەکان هەمان سیناریۆ روویدا کاتێک ستیفان شەعڕاوی لەگەڵ ئیتاڵیا سەرەتا بە پۆزەتیڤ ئەنجامەکەی هاتەوە و دواتر دەرکەوت ئەنجامی پشکنینەکە هەڵە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button