ئینگلتەرا

هاری کین ژمارەیەکی هەرگیز تۆمارنەکراوی لە پریمەرلیگدا نووسیەوە

یاریگا- هاری کین بەردەوامە لە پیشاندانی ئاستی ڕاستەقینەی خۆی دوای ئەوەی ماوەیەک وەک پێویست تواناکانی نەدەبینرا.

گۆڵکارەکەی تۆتنهام ئەم وەرزەی بە نایابی دەست پێ کردووە و بە گۆڵ و ئاسیستەکانی سەرکردایەتی تیمەکەی خۆزێ مۆرینهۆ دەکات.

کین، لە کۆتا یاریاندا سیناریۆ دراماتیکیەکەی 3-3 بە رامبەر وێستهام، توانی بە ئاسیستێک و دوو گۆڵ خۆی بنوێنێتەوە.

بەوەش تا ئێستا لە پێنج یاری سەرەتای خۆیاندا بەشداری 12 گۆڵی کردووە (5 گۆڵ و 7 ئاسیست) کە پێشتر هیچ یاریزانێکی خولی ئینگلیزی نەیتوانیوە بە پێنج یاری دەستپێک، ئەو ژمارەیە لە گۆڵ و پاسی گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button