ئه‌وروپائیسپانیا

رامۆس گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بریاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە نوێ بکاتەوە.

کەناڵی وەرزشی ئێل چیرینگیتۆی ئیسپانی زانیاریی دەستکەوتووە کارگێری شاهانەکان بریاریانداوە گرێبەستی کاپتنی یەکەمی یانەکەی نوێ بکەنەوە و گرێبەستەکەش بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت، لەلایەن خۆشیەوە ئەو یاریزانە بریاریداوە کە لە یانەکەی بەردەوام بێت و هیچ هەوڵێکیشی بۆ جیابونەوە نەداوە.

رامۆس هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و مەرجی نوێکردەوەی گرێبەستەکەشی ئەوەیە لە هەموو یارییەکان بەشداری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button