ئینگڵته‌را

تا کۆتایی ئەم وەرزە سوارێز ناگەڕێتەوە یاریگاکان

دێنس سوارێز لە یانەی بارسیۆلۆناوە بەشێوەی خواستن چووە ئەرسناڵ تا کۆتایی ئەم وەرزە، بەڵام پێکان لە ئامانجەکەی دووری خستەوە.

سوارێز لە مانگی سێ و لە یارییەکەی بەرامبەر بە مانجستەر یونایتدەوە، بەشداری یارییەکەکانی ئەرسناڵی نەکردووە و لە پۆستێکی تویتەردا رایگەیاند کە تا کۆتای ئەم وەرزە ناگەڕێتەوە یاریگاکان

“دەمەوێت پێتان بڵێم کە من جارێکی دیکە لەم وەرزە یاری ناکەم”

“لە مانگی دووەوە، پێکان کێشەی بۆ دروستکردووم، ئێستا بە ناچاری وایان لێکردووم لە راهێنانەکان دوور بکەومەوە”

“پشکنینە پزیشیکییەکان دەریدەخەن من ناتوانم ئەم وەرزە بەردەوام بم”

“ئێوە نازانن چەند بەوە توڕەم کە نەمتوانی ئەوە بکەم کە دەمویست لە ئەرسناڵ ئەنجامی بدەم، بەڵام تەندروستی پێش هەمووشتێکە”

ئەرسناڵ ئەنجامەکانی خراپن و لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی ٦٦ خاڵ لە پلەی پێنجەمی خولی ئینگلیزیدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button