ئینگلتەرا

ئارۆن وان بیساکا ئاڵای ئینگڵتەرا دەگۆڕێت بە ئاڵای وڵاتێکیتر

یاریگا- وا دیارە ئارۆن وان بیساکا، بەرگریکاری لای ڕاستی مانچستەر یونایتد بە تەواوەتی بێ هیوا بوو لە بانگهێشت کردنی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و، لە کاردانەوەیدا ئاڵای ئەو وڵاتەی، کە لە بایۆی ئینستاگرامەکەی داینابوو، گۆڕی بە ئاڵای کۆنگۆی دیمۆکراتی.

بیساکا، کە باشترین یریزانی ساڵی کریستاڵ پاڵاس بوو پێش ئەوەی لە 2019 بە بڕی 45 ملیۆن پاوەند ڕوو بکاتە مانچستەر یونایتد، بۆ هەردوو تیمی هەڵبژاردە یاری ئەنجام داوە لەسەر ئاستی لاوان. ساڵی 2015، بۆ ئاستی خوار 20 ساڵان لەگەڵ کۆنگۆ لە دژی ئینگلاندی یاریی کردووە. پاشان بۆ ئاستەکانی خوار 20 و 21ی هەڵبژاردەی سێ شێرەکە ئەنجام داوە.

بانگهێشت نەکردنەوەی لە لایەن گاریس ساوسگەیتەوە، بە هۆکاری لابردنی باجەکەی ئینگڵتەرا دادەنرێت کە پێشتر لە ئینستاگرامەکەی داینابوو.

ئەو بەرگریکارە تەمەن 22 ساڵییە، ئەرکی قورسە بۆ پێگەی سەرەکی لە تیمەکەی ساوسگەیت کاتێک لەو شوێنی یاریکردنەی، یاریزانانی وەک کاییل واڵکەر، ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵد و کێیران تریپیە هەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button