ئینگلتەرا

باشترین یاریزانی مانگی پێشووی پریمەرلیگ دەستنیشانكرا

یاریگا: هێرشبەری لاوی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی دۆمینیك كالڤێرت خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی پێشووی خولی ئینگلیزی بەدەستهێنا.

پەڕەی فەڕمی پریمەرلیگ لە توویتەر ڕایگەیاند كەوا دۆمینیك كالڤێرت لیوین بۆ یەكەمجار لە ژیانی وەرزشیدا توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی پێشووی خولەكە بەدەستبهێنێت.

هێرشبەرەكەی ئێڤەرتۆن لە مانگی پێشوو توانی 5 گۆڵ بۆ یانەكەی تۆمار بكات و یانەكەشی لە كۆی ئەو یاریانەی لەم وەرزەی پریمەرلیگ ئەنجامیداوە لە سەرجەمیان براوە بووە و توانیویانە خاڵی تەواو بەدەستبهێنن لە ژێر كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر.

وابڕیارە دوای تەواو بوونی یاری هەڵبژاردەكان ئێڤەرتۆن لە تاقیكردنەوەیەكی سەختدا لە دێربی مێرسیساید ڕووبەڕووی لیڤەرپولی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو ببێتەوە لە گەڕی پێنجەمی خولەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button