ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە رێکەوتن

Yariga App

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بە درێژایی ئەم هاوینە بە دوای هێرشبەرێک گەڕاون و دواجار دوای چەندین هەوڵی جیاواز، توانیان ئاماد ترائۆرێ رازی بە گواستنەوەی بکەن.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە دوو رۆژە کارگێری شەیتانە سوورەکان لە گفتوگۆدان لەگەڵ کارگێری یانەی ئاتالانتای ئیتاڵی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە 18 ساڵانەکەی ئەم یانەیە و هەردوولا گەیشتونەتە رێکەوتنێکی سەرەتایی و چآوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئەو یاریزانە بۆ ئینگڵاند بگوازرێتەوە.

ئاماد ترائۆرێ ئەم وەرزەلە تیپی لاوانی ئاتالانتا گواستراوەتەوە تیپی یەکەم و تاوەکو ئێستا بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی نەکردووە.

Back to top button