ئه‌ڵمانیا

بایەرن میونشن هەلێکی گەورەی لەدەستدا

ئەمشەو هەردوو یانەی بایەرن میونشن و نورنبێرگ رووبەڕوو بوونەوە و تیایدا هەردوولا بە گۆڵێک یەکسان بوون، ئەمەش وای لە میونشن کرد نەتوانێت سوود لە شکستەکەی دۆرتمۆند وەربگرێت.

لە یاری رابردوو، دۆرتمۆند بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی هێنا بەمەش کۆی خاڵەکانی لە خولی ئەڵمانیا گەشتە ٦٩ خاڵ، بەڵام میونشنی پێشەنگ ئەمشەو نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و جیاوازی خەڵەکانی بۆ چوار خاڵ زیاد بکات.

ئێستا هەردوو یانە خاوەنی ٧١ و ٦٩ خاڵن، تەنها سێ یاریش خولی ئەڵمانی ماوە.

رۆژی شەممەی داهاتوو، میونشن دژی هانۆڤەر یاری دەکات و دۆرتمۆندیش دواتر رووبەڕووی وێردەر دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button