ئه‌وروپا

یەكەم لێدوانی مانێ دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا

یاریگا: سادیۆ مانێ ، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی یەكەم لێدوانی خۆیدا دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەستێرە سەنیگالیەكە لە پەڕەی فەڕمی خۆی لە توویتەر نووسیوویەتی: سڵاو، هەست دەكەم لە بارودۆخێكی باشدام، هیچ نیشانەیەكم تێدادەرنەكەوتووە، لە ماڵەوە دەمێنمەوە و ڕێنمایەكا جێ بە جێ دەكەم و بە زووی دەگەڕێمەوە.

هەروەها نووسیویشیەتی: دڵنیاتان دەكەمەوە كە زۆر باشم و هیچ نیشانەیەكی گەورەم تێدا دەرنەكەوتووە ، بە بەهێزی دەگەڕێمەوە.

دوێنێ ڕێدز ڕایانگەیاند كەوا پشكنینەكەی مانێ پۆزەتیڤ دەرچووە و لە پاڵ تیاگۆ ئەلكانتارا هێرشبەرە سەنیگالیەكەش تووشی ڤایرۆسەكە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button