یاریگا
دیگۆ گۆدین ئینتەری بەرەو کالیاری
یاریگا- دوای وەرزێک یاری کردن بۆ ئینتەر میلان، دیگۆ گۆدین ڕیزەکانی ئەو یانەیەی جێ هێشت و ڕووی کردە کالیاری.
بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکە دوای نۆ وەرز یاری کردن بۆ ئەتڵەتیکۆ مەدیرد، ئەزمووونی گواستەوە بۆ سێریائەی و هاوینی ڕابردوو درێسی نیرازۆری پۆشی بە گرێبەستێکی سێ ساڵە. بەڵام دوای وەرزێک، یانەکەی جێ هێشت و گرێبەستی لەگەڵ کالیاری واژۆ کرد.
گرێبەستی یاریزانە تەمەن 34 ساڵیەکە لەگەڵ یانە نوێیەکەی، بۆ سێ وەرز دەبێت و بە مووچەی ساڵانەی 2.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک.