ئه‌وروپائینگلتەرا

لیڤەرپوول هێرشبەرێکی کردووەتە ئامانج

یاریگا
دوای گواستنەوەی تیاگۆ ئالکانتارا ناوەڕاستکاری ئیسپانی لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، کارگێری یانەی لیڤەرپوول ئەمجارەیان دەیەوێت دیەگۆ یۆتا هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی وێلڤەرهامبتۆن بگوازنەوە.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووە رێدز دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ هێلی پێشەوەشیان توکمەتر بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش چاوییان لە هێرشبەرە پۆرتوگاڵیەکەی وێلڤەرهامبتۆنە و ئامادەن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە 35 ملیۆن پاوەند خەرج بکەن و چاوەڕێش دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو بە فەرمی هەوڵەکانیان دەست پێبکەن.

یوتا لە ساڵی 2018 لە ریزەکانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا گواسترایەوە بەریتانیا و لەگەڵ یانەکەی وەرزی رابردوو لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 48 یاریی کرد و توانی 16 گۆڵ بکات.

Back to top button