ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول مامزەکەی بارسێلۆنای دەوێت

دێمبڵی شان بە شانی سەڵاح، مانێ و فێرمینیۆ هێڵێکی ئاگرین پێکدەهێنێت

یانەی لیڤەرپوول داوای بەدەستهێنانی خزمەتەکانی عوسمان دێمبڵی دەکات.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یۆرگن کلۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول دەیەوێت ریزەکانی هێڵی هێرشبردنی بەهێز بکات و دێمبڵیش بە باشترین بژاردە دادەنێت.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، لە ماوەی رابردوودا، بەرپرسانی لیڤەرپوول پەیوەندییان بە بارسێلۆناوە کردووە و داوای گواستنەوەی دێمبلیان بۆ ماوەی یەک وەرز کردووە.

تا ئێستا بارسێلۆنا بە فەرمی وەڵامی داواکەی لیڤەرپوولیان نەداوەتەوە، بەڵام رۆناڵد کۆیمان بیرۆکەکەی لەلا سەیر نییە، چونکە گواستنەوەکە بە شێوەی خواستن دەبێت، بەبێ بوونی مافی گواستنەوەی هەمیشەیی.

دێمبڵی لە هاوینی ساڵی ٢٠١٧ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردووە، بەڵام لەو ساتەوە نەیتوانیوە خۆی بسەلمێنێت و شوێنێک لە پێکهاتەی سەرەکی بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button