ئه‌وروپاگرنگترین

بایرن میونشن پیرۆزبایی لە لیڤەرپوول دەکات

 

یاریگا: راهێنەری یانەی بایرن میونشن پیرۆزبایی لە یانەی لیڤەرپوول دەکات، بە بۆنەی بەدەستهێنانی خزمەتەکانی تیاگۆ ئالکانتارا.
هانس دیتەر فلیک، راهێنەری بایرن میونشن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەر لە دەستپێکردنی وەرزی نوێی بۆندسلیگا روونیکردەوە، بە نیگەرانییەوە ماڵئاواییم لە تیاگۆ کرد. فلیک دەڵێت ”تیاگۆ یاریزانێکی زۆر ناوازەیە و یاریسازێکی گرنگ بوو بۆ ئێمە، من و دەستەی راهێنەرایەتی خۆشحاڵ بووین بە کارکردن لەگەڵیدا”.
فلیک دەڵێت ”ساتێکی زۆر هەستیار بوو کاتێک ماڵئاواییم لە تیاگۆ کرد، پیرۆزبایی لە لیڤەرپوول دەکەم، چونکە یاریزان و کەسێکی زۆر باشیان گواستەوە ریزەکانیان”.
لەڕووی تەکتیکییەوە فلیک لەبارەی ئالکانتارا گووتی ”تیاگۆ بژاردەی زۆر بە راهێنەر دەدات، کێشەکانت بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بۆ چارەسەر دەکات، ئێستا خەریکی گەڕانین بە دوای یاریزانێکی دیکە بۆ ئەوەی شوێنی ئالکانتارا بگرێتەوە”.
بە گوێرەی راپۆرتەکان، لیڤەرپوول بە بڕی ٢٠ ملیۆن پاوەند ئالکانتارا دەگوازێتەوە ریزەکانی و پێنج ملیۆن پاوەندی دیکەش پەیوەست دەبێت، بە ئەنجامەکانی لیڤەرپوولەوە. پێشبینی دەکرێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵ بێت و درێسی ژمارە شەشیش بپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button