ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

نیمچە فەرمی: جەنگیز ئەندەر پەیوەندیکرد بە لێیستەر سیتی

یاریگا-جەنگیز ئەندەر یاریزانی تورکی یانەی رۆما  پەیوەندی دەکات بە لێیستەر سیتی ئینگلیزی پاش رێککەوتنی نێوان هەردوو یانە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سکای سپۆرت هەردوو یانە ئیتاڵی و ئینگلیزییەکە رێککەوتوون  نێودەوڵەتییە تورکەکە بە خواستن بەرامبەر بە سێ ملیۆن یۆرۆ رووبکاتە پریمەرلیگ. هەروەها یانە ئینگلیزییەکە مافی کڕینەوەی هەیە دوای وەرزێک بەرامبەر بە ٢٤ ملیۆن یۆرۆ.

ناوبراو ئەمڕۆ دەگاتە یانە نوێیەکەی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.

ئەندەر رۆما جێدەهێڵێت پاش بەسەربردنی سێ وەرز لە ئیتاڵیا و کە تێیدا ٨٨ یاری ئەنجامدا و ١٧ گۆڵی تۆمارکرد لەگەڵ ١٢ ئەسیستدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button