ئیتاڵیا

دوای زانێتی، بریکارەکەی لاوتارۆ قسەی یەکلاکەرەوەی لە بارەی مانەوەی گۆڵکارەکە کرد

یاریگا- لێدوانەکانی لایەنی ئینتەر میلان دڵخۆشکەر نین بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا پەیوەست بە خواست و هەوڵەکانی یانه کەتەلۆنییەکە بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز.

هەفتەی ڕابردوو خافێر زانێتی جێگری سەرۆکی ئینتەر بە جۆرێک لە بنبەست قسەی خۆی کرد کاتێک دڵنیایی دا بەوەی لاوتارۆ لە ئینتەر ناڕوات و ئەو هێرشبەرەی وەک ئێستا و داهاتووی یانەکەیان ناوزەد کرد. له نوێترین لێدوانیشدا هەر سەبارەت بەو بابەتە، بێتۆ یاکوێی بریکاری گۆکارە ئەرجەنتینییەکە بە سکای سپۆرتسی ئیتاڵیای ڕاگەیاند: “لاوتارۆ ئەم وەرزە لەگەڵ ئینتەر دەمێنێتەوە.”

ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە بارسا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پەلکێشکردنی مارتینێز و وەک باشترین بژاردەی دەبینن بۆ پتەوکردنەوەی هێڵی هێرشبەری.

لە ئێستادا جگە لە بلاوگرانا، ڕیاڵ مەدریدیش هاتۆتە ناوانەوە. بەڵام یاکوێ دڵنیایی دا کە هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ ڕیاڵدا ئەنجام نەداوە لە بارەی لاوتارۆوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button