ئه‌وروپائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یونایتد سێ یاریزانی کردووەتە ئامانج

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بۆ ئەم هاوینە سێ یاریزانیان کردووەتە ئامانج و لە نێوان ئەم سێ یاریزانە دەیانەوێت یەکێکیان بگوازنەوە.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووە شەیتانە سوورەکان بە تەواوەتی لە گواستنەوەی سانچۆ ناوەڕاستکاری یانەی بووروسیا دۆرتمۆند بێ هیوا بووینە، بۆیە سێ یاریزانی دیکەیان کردووەتە ئامانج ئەوانیش ئیڤان پرێسیچ لە ئینتەر میلان، گاریس بەیل لە ریال مەدرید و هەروەها دۆگلاس کۆستا لە یۆڤینتۆس و چاوەڕێ دەکرێت لە نێوان ئەم سێ یاریزانە یەکێکیان بگوازنەوە.

مان یو بە درێژایی ئەم هاوینە هەوڵیداوە بە نرخێکی گونجاو جەیدن سانچۆ بۆ یانەکەیان بگوازنەوە، بەڵام یانە ئەڵمانیەکە داوای پارەیەکی خەیاڵی دەکات و ئەمەش وایکردووە ئەو یانەیە بیر لە یاریزانی دیکە بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button