جیهان

مارسێلۆ پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ڕۆناڵدۆ نارد بە بۆنەی تۆمارکردنی 100ـەمین گۆڵیەوە

یاریگا- دوای ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی گۆڵی ژمارە 100ی خۆی بە درێسی پورتوگالەوە تۆمار بکات بەرامبەر هەڵبژاردەی سوید لە میانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا، پیرۆزبایی و پێداهەڵدانی زۆر کرا بۆ ئەفسانە گۆڵکارەکە.

مارسێلۆی یاریزانی بە ئەزموونی ڕیاڵ مەدریدیش هاوتیمەکەی پێشووتری خۆی لە بیر نەکرد لەم بۆنەیەدا و بە ڤیدیۆیەکی تایبەت پیرۆزبایی خۆی لە ڕۆناڵدۆ کرد و تێیدا دەڵێت: “برایەک کە تۆپی پێ، پێی بەخشیم. زۆر خۆشحاڵم کە لێرەم و دەتوانم پیرۆزبایی خۆمت پێ بگەیەنم بۆ تۆمارکردنی گۆڵی ژمارە 100ی خۆت بۆ پورتوگال. من دەزانم تۆ چیت کردووە بۆ هەڵبژاردەکەت و بەردەوامیت لە ئەنجامدانی چی تریش.”

پیرۆزباییەکەی مارسێۆ لە کاتێکدایە، بە پێچەوانەی  یانەکانی پێشووتری کریستیانۆ؛ سپۆرتینگ لیشبۆن، مانچستەر یونایتد و یوڤێنتوسی ئێستای کە بە شێوازی جۆراوجۆر گوزارشیان بۆ ژماره مێژووییەکەی CR7 دەربڕی، ڕیاڵ مەدرید بێ دەنگ بوو بەرامبەر ڕۆناڵدۆی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی کاتێک توانی گۆڵی ژمارە 100 و 101یش هەر لەو یارییەدا تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button