ئیتاڵیا

ئیمۆبیڵی گرێبەستەکەی لەگەڵ لازیۆ بۆ ماوەیەکی درێژ نوێ کردەوە

یاریگا- چیرۆ ئیمۆبیڵی گۆڵکاری ئیتاڵی لازیۆ، گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی بۆ پێنج وەرزیتر نوێ کردەوە.

هێرشبەرە تەمەن 30 ساڵانەکە لە وەرزی بووری توانی 36 گۆڵ لە خولی ئیتاڵی تۆمار بکات و خەڵاتی پێڵاوی ئاڵەوونی بۆ خۆی مسۆگەر کرد و هاوکات هاوکارێکی زۆر باشی لازیۆ بێت بۆ سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی دادێ.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆ لە میدیا یتاڵی و ئیسپانییەکان بڵاو بوویەوە کە ئیمۆبیڵی نایەوێت گرێبەسەکەی لەگەڵ یانەکەی پایتەخت نوێ بکاتەوە و لە بەرامبەردا داوای بەرزکردنەوەی مووچەکەی دەکات لە سێ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەوە بۆ شەش ملیۆن. هەر بۆیە یانە گەورەکانی وەک لیڤەرپووڵ و بارسێلۆنا هاتنە سەرهێڵ بۆ قۆستنەوەی دۆخەکە.

لەوەتەی ساڵی 2016 پێوەندی بە لازیۆوە کردووە، ناوبراو  لە 142 یاریدا توانیویەتی 103 گۆڵ بە درێسی ئەو یانەیەوە تۆمار بکات.

Back to top button