سەرۆكی كەتەلۆنیا پەیامێكی ماڵئاوایی بۆ لیۆنێل میسی نارد
یاریگا: كویم تورا، سەرۆكی هەرێمی كەتەلۆنیا پەیامێكی ماڵئاوایی بۆ كاپتنەكەی بارسێلۆنا نارد ، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕۆشتنی لە بارسا.
كویم تورا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتەر نووسیوویەتی: كەتەلۆنیا هەموو كات ماڵی تۆیە، سوپاس بۆ هەموو ئەو كاتانەی دڵخۆشت كردین ، تۆپی پێیەكی بێ وێنەت پێشكەش كردین، ئێمە زۆر بە چانسین كە ئەو ساڵانەی ژیانمان لەگەڵ باشترین یاریزانی جیهان بووین.
لە كۆتایشدا نووسیوویەتی: هەرگیز لە بیرت ناكەین.
Catalunya serà sempre casa teva. Moltes gràcies per tots aquest temps de felicitat i d’un futbol extraordinari. Hem tingut la sort de compartir uns anys de les nostres vides amb el millor jugador del món. I un noble esportista No t’oblidarem mai. Leo Messi, Creu de Sant Jordi. pic.twitter.com/Ojev577MoE
— Quim Torra i Pla (@QuimTorraiPla) August 25, 2020