ئینگلتەرا

ڕاهێنەری ئینگلتەرا تیمێکی تژی لە یاریزانی لاوی ڕاگەیاند

یاریگا- گرایس ساوسگەیت، ڕاهێنەری ئینگلتەرا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی لە مانگی ئەیلوول ڕاگەیاند.

ئەوەیتێبینی دەکرێت لە پێکهاتە بانگهێشتکراوەکەدا، بوونی چەندین یاریزانی لاوە، کە زۆرێک لەوانە بۆ یەکەمین جارە دەبرێنه ڕیزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان:

مەیسن گرینوود (20) ساڵ

جۆدان سانچۆ (20) ساڵ

فیل فۆدن (20) ساڵ

ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵد (21) ساڵ

مەیسن ماونت (21) ساڵ

مارکۆس ڕاشفۆرد (22) ساڵ

هەریەکە لە گرینوود (مانچستەر یونایتد) ، فیل فۆدن (مان سیتی) ، دیان هێندرسۆن (گۆڵپارێز – مانچستەر یونایتد) ، کاڵڤین فیلیپسی ناوەڕاستکار کە تازە لەگەڵ یانەی لیدز سەرکەوتووە بۆ پیمەرلیگ، ئەو یاریزانانەن کە بۆ یەکەمین جارە بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەمی ئینگلتەرا دەکرێن.

ئینگلتەرا 5ی مانگی داهاتوو لە میانی یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا ڕووبەڕووی ئیسلەندا و، سێ ڕۆژ دواتریش دانیمارک دەبێتەوە.

– ناوی تەواوی لیستە بانگهێشتکراوەکە:

Back to top button