پۆگبا بۆ مان یونیاتد “بمفرۆشن به ڕیاڵ مه‌درید”
یاریگا-ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردۆته‌وه، که‌وا پۆل پۆگبای فه‌ڕه‌نسی و یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی داوای له به‌رپرسانی یانه‌که‌ی کردووه، که‌وا بیفرۆشنه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه (پۆل) ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه دواین وه‌رزی بێت به‌درێسی شه‌یتانه سووره‌کان و له هاوینی داهاتوو ئاره‌زوو ده‌کات درێسه سپیه‌که‌ی شاهانه بپۆشێت، وه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زیدانی هاونیشتیمانی درێژه به یاریکردنی بدات.
جیا له ڕیاڵ مه‌درید، یانه‌ی یۆڤینتۆسی ئیتاڵیش هه‌وڵده‌دات جارێکی دیکه پۆگبا بگه‌ڕێنێته‌وه ڕیزه‌کانی یانه‌که‌ی، به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێت چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌کی بفرۆشێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گرێبه‌سته و حه‌زی پۆگباش بۆ یاریکردن له لالیگا ئه‌و هه‌وڵه‌ی یۆڤی قورس‌تر ده‌کات.
پۆگبای ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵان له ساڵی ٢٠١٢ به‌بێ به‌رامبه‌ر له مان یونایتده‌وه ڕووی له یۆڤی کرد، وه له ساڵی ٢٠١٦ به‌بڕی ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ گه‌ڕایه‌وه یانه کۆنه‌که‌ی و له‌و کاته‌شه‌وه تا ئێستا له ١٣٢ یاریدا ٣١ گۆڵی بۆ تۆمارکردوون.