بازاڕی گواستنه‌وه‌

هاوڕێ کچەکەی لوکا یۆڤیچ دەبێتە هۆکار بۆ پەیوەندی کردنی هێرشبەرەکە بە ئەی سی میلانەوە

یاریگا- وا دیارە لۆکا یۆڤیچ کۆتا ڕۆژەکانی خۆی بە ڕێ دەکات لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید و، ئەی سی میلانی ئیتاڵیش نزیکترین یانەیە بۆ گواستنەوەی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت، سۆفیچا میلۆسۆڤیچ ینمایشکار، هاڕێ کچەکەی هێرشبەرەکە گەورەترین ڕۆڵ دەبینێت بۆ ئەوەی یۆڤیچ ڕوو بکاتە ئیتاڵیا.

سەرچاوەکە ڕوونی کردۆتەوە کە ئەو خانمە، بەهۆی پرۆژەکانیەوە لە ئیتاڵیا، بۆ وێستگەی داهاتووی یۆڤیچ وا بە باش دەزانێت ئیتاڵیا بێت تا لێک نزیکبن.

ئەوە لە کاتێکدایە پاولۆ ماڵدینی لە داهاتوویەکی نزیکدا چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ بەرپرسانی ڕیاڵ گفتوگۆ ساز بکات لە بارەی هەریەکە لە ئۆسکار ڕۆدریگێز، ئیبراهیم دیاز و لۆکا یۆڤیچ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button