ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

بەپەلە: نێیمار لە نەخۆشخانەیە و لە ژێر چاودێریدایە

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، گۆڵکاری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ستۆریەکی خۆی لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێریدا بڵاوکردووەتەوە.

گۆڵکارەکەی شازادەکان نزیکەی دوو کاتژمێر لەمەوبەر لە ستۆری ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووە و لە وێنەکەدا دیارە کە ئۆکسجینی بۆ دانراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نە خۆی و نە یانەکەی هیچ هەواڵێکیان لەمبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەم وێنەیەی نیمۆ لە کاتێکدایە کە جیهان بەرۆکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای گرتووە و ژمارەیەکی زۆریش لە دانیشتوانی جیهان بەم هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، بۆیە هاندەرانی یانە فەڕەنسیەکە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بە دواداچوون بۆ ئەم وێنەیە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button