یاریگا – دوای دۆڕانە سەختەکەیان بەرامبەر بایەرن میونشن، جێرارد پیکێ نایشارێتەوە کە بارسێلۆنا لە چ دۆخێکی خراپدایە و بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ داوای گۆڕانکاری لە ئیدارەی بارسا دەکات.
یاریەکی یەکجار خراپمان ئەنجامدا، ناخۆشترین هەستم بۆ درووستبووە، شەرمەزارین، ئەمە جاری یەکەم یان دووەم و سێیەم نییە، ناکرێ بەمشێوەیە لە ئەوڕوپا یاری بکەین.
ئەوەی جێگای سەرسورمان بوو ئەوەبوو کە پیکێ بە جۆرێک ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ جێهێستنی یانەکە و گوتی:
هیچ یاریزانێک جێگاکەی زامن نییە. من خۆم یەکەم کەس شوێنەکەم چۆڵ دەکەم ئەگەر یاریزانانی دیکەی نوێ بێت و بتوانن ئەم ریتمە خراپە بگۆرێت، چونکە گەیشتووینەتە خراپترین ئاسی خۆمان.
شایانی باسە بارسێلۆنا لە یاریەکەی ئەمشەویاندا بەرامبەر بایەرن بە ئەنجامی 8-2 شکستیان هێنا کە بووە گەورەترین دۆڕانیان لەوەتەی ساڵی 1946ەوە.