ئه‌وروپائینگڵته‌را

فەرمی: وادەی دست پێکردنی وەرزی نوێ پرێمەرلیگ دیاریی کرا

یاریگا
وەرزی نوێ پرێمەرلیگی ئینگڵاند کەمتر لە مانگێکی دیکە دەست پێدەکاتەوە و ئەمڕۆش وادەی دەست پێکردنی بە تەواوەتی یەکلایی کرایەوە.

ماڵپەری فەرمی پرێمەرلیگ بڵاویکردەوە وەرزی نوێ خولەکەیان واتە وەرزی 2020 – 2021 سی رۆژی دیکە واتە 12ـی مانگی ئەیلول دەست پێدەکات و هەروەها 23ـی مانگی ئایاری ساڵی 2022 کۆتایی بە وەرزەکە دێت.

پێشتر حکومەتی بەریتانیە بەڵێنی بە هاندەرانی وڵاتەکەیداوە لە ئەگەری ئاسایی بونەوەی دۆخەکە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگەیان پێبدەن لە یاریگەگان ئامادەبن، بەڵام تاوەکو ئێستا بۆ وەرزی داهاتوو بە فەرمی بریار لەسەر ئەم بابەتە نەدراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button