ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید ئامادەیە گرێبەستەکەی رامۆس نوێبکاتەوە

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئەم وڵاتە بەم نزیکانە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە نوێ دەکرێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە بە هۆی ئاستە بەرزەکەی لەم وەرزە، کارگێری مێرنگی بریاریداوە بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە گرێبەستی بەرگریکاری یانەکەیان نوێ بکاتەوە، لە کاتێکدا ئەو یانەیە گرێنەستی یاریزانەکانی کە تەمەنیان سەرووی 30 ساڵە تەنها یەک وەرز نوێی دەکاتەوە، بەڵام کاپتنەکەی مەدریدییەکان بە هۆی ئاستە باشەکەی کارگێری یانەکەی ناچار کردووە کە گرێبەستەکەی ئەو جیاواز بێت لەگەڵ یاریزانەکانی دیکە.

رامۆس هاوینی ساڵی 2021 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و پێشتر داوای کردووە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button