ئیتاڵیا

ماتویدی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر مەیامی دەیڤد بێکهامەوە دەکات

یاریگا – لە وەرزی 13-2012دا دەیڤد بێکهام بەشێوەی خواستن لە یانەی لۆس ئانجلس گالاکسیەوە ڕوویکردە پاریس سان جێرمان. لەوێ  بۆ چەند مانگێک هاوشانی بلەیز ماتیویدی فەڕەنسی یاری کرد. چەند ساڵێک دوای ئەمە، وادەردەکەوێت ئێستا دوو یاریزانەکە لە دوو قۆناغی جیاواز و ئاستی جیاواز یەکدەگرنەوە لە ئەمەریکا.

بەپێی هەواڵێکی سکای سپۆرتس، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولی ئەمەریکی لە 22ی مانگ، یانەی ئینتەر مەیامی کە  دەیڤد بێکهام خاوەنداریەتی دەکات دەیەوێت یاریزانێکی ئەزمووندار بهێنێتەوە ڕیزەکانیەوە، و بەهۆی رابردووی ماتیویدی و بێکهامەوە ئەگەری زۆرە ئەم گرێبەستە ماتیویدی بێت.

شایانی باسی ماتویدی یەک ساڵی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکەدا ماوە، بەڵام وەرزی ڕابردوو بەشێوەیەکی پێویست یاری پێ نەدەکرا و واپێدەچێت یانە ئەمەریکیەکە بە ووردی چاودێری دۆخی یاریزانە فەڕەنسیەکەکان کردبێت و  لە ئەگەری گواستنەوەشی بۆ یانەی ناوبراو، ئەو دەبێتە سێیەمین گرێبەستی یانەکە دوای هەریەک لە ماتیاس پێلیگرینی و ڕۆدۆلفۆ بیزارۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button