ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فەرمی: جەیدن سانچۆ داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە

یاریگا
جەیدن سانچۆ، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بە شێوەیەکی فەرمی وەرزی داهاتووش لە ریزەکانی یانەکەی بەردەوام دەبێت.

مایکل زۆرک بەرێوەبەری وەرزشی یانە ئەڵمانیەکە بە ماڵپەری فەرمی یانەکەی گووت کە ناوەڕاستکاری ئینگلیزی یانەکەیان وەرزی داهاتووش لە یانەکەیان بەردەوام دەبێت و بریارە لەگەڵ شاندی یانەکەی بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ گەشتی سویسڕا بکات و پێشتریش لەگەڵ هیچ یانەیەک بۆ گواستنەوەی گفتوگۆیان نەکردووە.

سانچۆ بە هۆی ئاستە بەرزەکەی یەکەم ئامانجی ئەم وەرزەی یانەی مانچێستەر یونایتدی وڵاتەکەی بوو، بەڵام دواجار بریاریدا لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button