ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: باشترینەکانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ دیاریی کران

یاریگا
ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵاند باشترینەکانی مانگی رابردووی خولەکەی دیاریی کرد و رالف هازنهاتل وەکو باشترین راهێنەر و میشێل ئانتۆنی وەکو باشترین یاریزان دیاریی کران.

ماڵپەری فەرمی پرێمەرلیگ ناوی براوەکانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی بلاوکردەوە و راهێنەرەکەی ساوسامبتۆن کە یانەکەی لەو مانگە شەش یاریی کرد بوو و سێ بردنەوەی بەدەست هێنا، وەکو باشترین راهێنەری ئەو مانگە دیاریی کرا.

لەلایەکی دیکەوە میشێل ئانتۆنی ناوەڕاستکاری وێستهام یونایتد وەکو باشترین یاریزانی دیاریی کرا، ئەو یاریزانە لەو مانگە توانی بەشداری هەشت یاریی بکات و حەوت گۆڵ و یەک ئاسیستی تۆمار کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button