ئەرشیڤ

مانچستەر سیتی یان ڕیاڵ مەدرید ؟؟

مانچستەر سیتی یان ڕیاڵ مەدرید ؟؟

نوسینی ؛ بەرھەم جــــــلال

وابڕیارە شەوی ھەینی كاتژمێر دە بە كاتی كوردستان لەسەر یاریگای ئیتیحاد یانەی سیتی لە یاری گەڕانەوەدا پێشوازی لە ڕیاڵ مەدرید بكات بە ئامانجی گەشتن بە قۆناغی داھاتووی پاڵەوانێتێكە .

گەر دۆخەكە وێنای پێش كەرەنتینە بوایە ئاسانبوو بۆ ھەر بینەرێك ھەڵسەنگاندنی بۆ دۆخەكە بكردایە كام یانە سەرئەكەوێت ، بەڵام كەرەنتینە خاڵی وەرچەرخانی ئەم وەرزەی مەدرید لە بنكەوە بۆ لووتكە چوون ئێستا زێدان بە پاڵپشتی بوون بە پاڵەوانی لا لیگا و گەڕانەوەی ئەستێرەكانی لە پێكان و جێگیربوونی ئاستی كۆی یاریزانەكان و بەھێزبوونی لایەنی دەرونی كۆی تیپەكە ھاوكێشەكە ئاڵۆزتر دەكات ؛ خاڵێكی دیكە ئەزموونە ڕیاڵ ھەمیشە لەم دۆخەدا قسەی جیاوازی ھەبوو زۆرینەی وەرزەكان كەوتۆتە نێو ئەم دۆخەووە بۆیە كارەكە ھێندە دژوار نەبێت بۆی !!

پرسیاری سەرەكی ئەوەیە كام یانە سەرئەكەوێت بۆ قۆناغی داھاتوو ؟؟

گەر خوێندوەیەكی دروست بۆ دۆخی یانەكان بكەین لەم قۆناغەدا ھیچ یانەیەك وێنای سیتی ساز نییە بۆ بەدەستھێنانی یانە پاڵەوان ؛ بەڵام خوێندنەوە ھێندە گرنگە تا داوە فیكە لێ دەدات .
لە لایەكی دیكەوە سیتی لەم یاریەدا ھەموو شتێك لە بەرژەوەندیەتی چ لە ڕووی یاریگاوە بێت چ لە ڕووی ئەنجامەوە بێت چ لە ڕووی بەشدارینەكردنی ئەستێرەیەكی وێنای ڕامۆس بێت لە كاتێكدا كۆی پێكھاتەكەی گواردیۆلا ئامادەیە بۆ یاریەكە .

تاكتیكی یاریەكە چۆن دەبێت ؟

بەپێی ئەنجامەكە بێت زێدان پێویستە پێكھاتەیەكی ھێرشبەری دەستنیشان بكات ئەمەش تەواو لە بەرژەوەندی سیتیە بەڵام زێدان لەوە ووشیارترە ئاوازێك بژەنێت بە دڵی گواردیۆلا بێت بۆیە بە دڵنیاییەووە پێكھاتەك دادەنێك لایەنی بەرگری زاڵتر بێت پشت بە تۆپی جێگیر و دژە ھێرش دەبەستێت دەگونجێت داڕشتەكەی ٤-٤-٢ بێت یاخوود ٤-٥-١بێت بەڵام گرفتی سەرەكی زێدان لێرەوە دەست پێ دەكات نازانێت باڵەكان ئەكتیف بكات یاخوود ناوەند دابخات بە ڕووی سیتیدا زێدان زۆر باش ئەزانێت زەحمەتە ھەر دووكیانی بۆ بكرێت یاخوود ئەم كەسایەتی بسەپێنێت بەسەر سیتیدا گەر داڕشتەكەی ٤-٥-١ بەكاربێنێت ئەوە جێگەی ھازارد گرفتی بۆ دروست دەبێت تا ڕادەیەكی زۆریش گۆڵكردنی سەخت و قورس دەبێت چوونكە بنزیمە بە تەنیا لە پێشەوە دەبێت
گەر ٤-٤-٢ بەكاربێنێت ئەوە دوو ناوەنسازی گرنگ لە دەست دەدات لە كاتێكدا ڕامۆسیش ئامادە نییە بەڕایی من بۆ ئەم دۆخە پێكھاتەكەی ٤-٥-١ دەستنیشان بكات بۆ تایمی یەكەم بەو مەرجەی « فاڵفێردی – كاسمیرۆ – كرۆز – مۆدریچ – ئیسكۆ » بنەڕەت بن ، ئیسكۆ ببێتە یاریدەری ھێرشبەر بەڵام لە قوڵای یاریگادا بجوڵێت ببێتە ئەڵقەی پێكگەیاندنی ھێرشبەر و ناوەندەكان .
ھەر بەم پێكھاتەكەیە دەتوانێت فشاری بەرز بكات لەم ڕێگایەووە بتوانێت بناغەی ھێرشی سیتی تێك بدات تا ڕادەیەكی زۆریش زێدان سەركەتوە لەفشاری بەرزدا و ئارەزووی پێ دەكات .

وەك ھەمیشە سیتی ٤-٣-٣ یاری دەكات ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی ناوەند و تۆپ گلدانەوەیە … یاری چوون پیپ ھەمووانی شۆككرد چوونكە تەنیا تۆپی نەویست ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت ئەشێت گواردیۆلا گۆڕانكاری بكات لە فكرەكەیدا چوونكە ھەموو وەرزێك باجی ئەم سەركێشیەی داوە ، ئەم وەرزەش گەر لێرەدا ماڵئاوایی بكات زۆر بە قورسی لەسەر دەكەوێت .
جا لە داڕشتەی ٤-٣-٣ ئەشێت پشت ببەستێت بە ٤-١-٤-١ بەڵام گرفت لەم داڕشتەیەدا دیاریكردنی ئەركە بۆ یاریزانەكان بە تایبەت ئێمە لە یاری چووندا بینیمان واڵكەر چ ھەڵەیەكی كوشندەی كرد ؛ پاشان لە دژە ھێرشدا سیتی دووچاری بەربەستی گەورە بۆتەوە پێویستە گواردیۆلا ھێندە پێشڕەوی بكات بتوانێت بگەڕێتەوە .
بەڵام ھێندەی من شارەزایی پیپ گواردیۆلا بم ئەم یاریە تەنیا كۆنتڕۆڵی تۆپ دەكات بۆ ئەووەی ڕیاڵ لەبەر یەك ھەڵوەشێنێت و كات بەفیڕۆ بدات بە دووری نازانم بێ ھێرشبەری ڕاستەقینە یاری بكات .

بەپێی ئەم دۆخە بێت بەم یاریە دەگوترێ یاری « ئەزموون و توانا » ڕیاڵ مەدرید ئەزموونی تەواوی ھەیە لەبەرامبەردا سیتی زۆر بە توانایە … یاریەكە زۆر كراوە دەبێت زۆر دەوڵەمەند دەبێت لەڕووی ھەل و گۆڵ تۆماركردن دڵنیام خاڵی زۆر بچوك و زۆر ڕۆتین كاریگەری دەبێت لەسەر ئەنجامەكە .

بابەتی زیاتر

Back to top button