ئه‌وروپائینگڵته‌را

جارێکی دیکه‌ VAR ‌‌له‌ ئینگڵاند هه‌رای نایه‌وه‌

یاریگا
له‌ یاریی کۆتایی جامی فای ئینگڵاند له‌ نێوان چێڵسی و ئارسێناڵ جارێکی دیکه‌ سیسته‌می ڤار به‌ هه‌ڵه‌یه‌کی زه‌ق هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌ و له‌ تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان کاردانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر بووه‌.

تۆری هه‌واڵی سکای سپۆرت بڵاویکردووه‌ له‌ خوله‌کی 80 بوو کاتێکی تامی ئابراهام هێرشێکی کرده‌ سه‌ر گۆڵی تۆپ هاوێژه‌کان، به‌ڵام مارتینێلی گۆڵپارێزی به‌رامبه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا به‌ ده‌ست تۆپه‌که‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌کرا تیمی نابژیوان له‌ رێگه‌ی سیسته‌می ڤیدیۆیی گۆڵپارێزه‌ سزا بدرێت، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو ڤاریش ئه‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ دروست هه‌ژمار کرد و بووه‌ جێگه‌ی ره‌خنه‌ی یاریزانانی بلوز.

دوای یارییه‌که‌ش له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هانده‌رانی چێڵسی به‌ توندی ره‌خنه‌یان له‌ بریاره‌که‌ی ڤار گرتووه‌ و داوا ده‌که‌ن چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م هه‌لانه‌ بدۆزرێته‌وه‌.

Back to top button