ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

نیکلاس زولێ دوای نۆ مانگ گەڕایەوە

یاریگا
نیکلاس زۆلێ، بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دوای نۆ مانگ دوور کەوتنەوە بە هۆی پێکان، جارێکی دیکە گەڕایەوە و لە پێکانە قورسەکەی رزگاری بوو.

ماڵپەری فەرمی باڤارییەکان بڵاویکردەوە بەرگریکاری ناوەڕاستکاری یانەکەی دوای ماوەیەکی زۆر دوور کەوتنەوە بە هۆی پێکان، لە یارییە دۆستانەکەی ئەمڕۆی یانەکەیان بەرامبەر ئۆڵمپیک مارسێی فەڕەنسا بەشداری کرد و بە باشی یاریی کرد و هیچ کێشەیەکی بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی لە چامپیۆنزلیگ نابێت.

زۆلێ بە هۆی پێکانە نۆ مانگیەکەی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان لەگەڵ یانەکەی تەنها بەشداری 12 یاریی کرد، لە کاتێکدا وەرزی رابردوو ئەو یاریزانە بەشداری 42 یاریی کرد بوو.

Back to top button