ئه‌وروپائیسپانیا

فیگۆ: بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێمەوە مەدرید

یاریگا
لویس فیگۆ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پێیوایە خیانەتی لێکراوە و بۆیە ئامادەنیە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئەو یانەیە.

یاریزانەکەی پێشووی شاهانەکان بە رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیای گووتووە ” ساڵێک گرێبەستم لەگەڵ ریال مەدرید مابوو، سێ مانگ پێش کۆتایی هاتنی ئەو وەرزە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەم دوور خرامەوە و بۆ یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆناش لە پێکهاتەی سەرەکی نەبووم، ئەو کات بارودۆخەکە تێکچوو و زانیم کە لەلایەن فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە خیانەتم لێدەکرێت، چونکە ئەو بووە هۆکاری ئەوەی کە لە پێکهاتەی سەرەکی دوور بخرێمەوە ”.

فیگۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ئامادنیە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئەو یانەیە تاوەکو پێرێز لە پۆستی سەرۆکایەتی یانەکە بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button