ئینگلتەراگرنگترین

پێکهاتەی نمونەیی وەرزی ٢٠١٨-٢٠١٩ی پریمەرلیگ راگەیەندرا

یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا پێکهاتەی نموونەیی ئەم وەرزەی پریمەرلیگی راگەیاند.

لە کۆی ١١ یاریزاندا، یاریزانانی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی ١٠ پێگەیان داگیرکردووە. هەروەها ناوی ئێدین هازارد نابینرێت لە کاتێکدا ناوبراو یەکێک بوو لە پاڵێوراوەکانی هەمان یەکێتی بۆ باشترین یاریزانی وەرز.

پێکهاتەکە بەم جۆرەیە

گۆڵپارێز: ئێدەرسۆن (مان سیتی)

هێڵی بەرگری: رۆبەرتسن (لیڤەرپوول)، لاپۆرتێ (مان سیتی)، ڤان دایک (لیڤەرپوول)، ئەلێکس ئارنۆڵد (لیڤەرپوول)

هێڵی ناوەڕاست: بێرناردۆ سیلڤا (مان سیتی)، فێرناندینهۆ (مان سیتی)، پاوڵ پۆگبا(مان یونایتد)

هێڵی هێرشبەر: ستێرلینگ (مان سیتی)، ئەگوێرۆ (مان سیتی)، سادیۆ مانێ (لیڤەرپوول).

بابەتی زیاتر

Back to top button