ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: وادەی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ دیاریی کرا

یاریگا
پێش کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵی پرێمەرلیگی ئینگڵاند ئەنجومەنی خولەکە وادەی وەرزی نوێ 2020 – 2021 راگەیاند.

ماڵپەری فەرمی ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵاند بە فەرمی وادەی وەرزی نوێی 2020 بۆ 2021 دیاریی کرد و 12ـی سێبتەمبەری ئەمساڵ خولەکە دەست پێ دەکرێتەوە و لەسەر کاتی یارییەکانیش بریارە لەگەڵ فێدراسیۆنی تۆپی پێ ولاتەکەیان کۆببنەوە.

هەموو ساڵێک وەرزی نوێ پرێمەرلیگ مانگی هەشت دەستی پێ دەکرد، بەڵام ئەمساڵ بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواخرانی یارییەکانی ئەم وەرزە، بریاردا بۆ وەرزی نوێ یەک مانگ درەنگتر دەست پێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button