ئه‌وروپائینگلتەرا

هاندەرانی پرێمەرلیگ دەگەڕێنەوە یاریگاکان

یاریگا
دوای بلاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواخرانی یارییەکانی کە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە و دووبارە دەست پێکردنەوەی یارییەکان، رێگە بە هاندەران نەدراوە لە ئینگڵاند لە یاریگاکان ئامادەبن.

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئەوان چەندینجار لەگەڵ کاربەدەستە وەرزشیەکانیان ئەم بابەتەیان باسکردووە و چاوەڕێ دەکرێت لە مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو بە دواوە رێگە بە هاندەران بدرێت جارێکی دیکە لە یاریگاکان ئامادەبن، بەڵام پێویستی رێنماییە تەندروستیەکان جێ بە جێ بکرێن.

پرێمەرلیگی ئینگڵاند تەنها دوو گەڕی ماوە و چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لیڤەرپوول بە بێ ئامادەبوونی هاندەرەکانی بووە پاڵەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button