ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: گرێبەستەکەی ئابراهام درێژ کرایەوە

یاریگا
تامی ئابراهام، هێرشبەری لاوی یانەی چێڵسی ئینگلیزی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە درێژ کرایەوە.

ماڵپەری فەرمی یانە لەندەنیەکە بڵاویکردەوە گۆڵکاری یانەکەیان بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە گرێبەستەکەی واتە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٣ نوێکرایەوە و لەگەڵ ئەوەش موچەکەی ٥٠ هەزار پاوەند زیادی کردووە و هەر کاتێکیش توانی ئاستێکی باشتر پێشکەش بکات، ئەوا موچەکەی زیاتریش دەبێت.

ئابراهام لە ساڵی ٢٠١٧ پەیوەندی بە چێڵسی کردووە و گرێبەستەکەی پێشووی لە ساڵی ٢٠٢٢ کۆتایی دەهات و لەگەڵ یانەکەی بەشداری ٤٠ یاریی کردووە و ١٦ گۆڵی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button