ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لوکا یۆڤیچ بە شێوەی خواستن روو دەکاتە ئیتاڵیا

یاریگا- دوای ئەوەی نەیتوانی بە تەواوەتی خۆی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریددا خۆی بنوێنێت، لە ئێستادا بریکارەکانی لوکا یوڤیچ لە گفتوگۆدان تا بە شێوەی خواستن بینێرنە دەرەوە بۆ یانەیەکی تر.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی توتوسپۆرتی ئیتاڵی، یانەی ئەی سی میلا گفتوگۆیان ساز داوە لەگەڵ بریکارەکانی هێرشبەرە سڕبیەکەدا تا بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی دوو ساڵ بیگوازنەوە بۆ میلانۆ لەگەڵ مەرجی کڕینی هەمیشەیی.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی زانیوە کە میلان دەیەوێت لە نرخی مووچەی ساڵانەکەی کەمتر بکاتەوە کە خۆی دەدات لە زیاتر لە پێنج ملیۆن یۆرۆ.

یوڤیچ ساڵی 2019 لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیاوە ڕووی کردە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بەڵام لە پلانەکانی زینەدین زیداندا وەک سەرەکی پشتی پێ نابەسترێت.

Back to top button