
یاریگا: زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ، ئەستێرەی تۆپی پێی سویدی پێی وایە میلان دەیتوانی نازناوی سێریا ئەی بباتەوە ئەگەر سەرەتایی وەرز بیانگواستایەتەوە ڕیزەكانیان.
لە چاوپێكەوتنیدا بۆ دازن سوڵتان ووتی: دەمانتوانی خولی ئیتاڵی ببەینەوە ئەگەر سەرەتای وەرز لێرە بومایە.
هەروەها ووتیشی: من لێرە سەرۆك و ڕاهێنەر و یاریزانم بەڵام تەنها پارەی یاریزانم پێ ئەدەن.
لە كۆتایشدا ووتی: یاریكردن بە بێ هاندەر شتێكی ناخۆشە، ڕانەهاتووین بەو شێوەیە یاری بكەین.
شەوی ڕابردوو میلان توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یوڤێنتوس بباتەوە.