ئینگڵته‌را

گواردیۆلا وەڵامی لێدوانە توندەکەی سۆڵشایەر دەداتەوە

یاریگا-بەر لە دێربی مانچستەر، گرژی دەکەوێتە نێوان راهێنەری هەردوو یانەی مان سیتی و شەیتانە سوورەکان.

سەرەتا ئۆلی گونار سۆڵشایەر هێرشیکردە سەر یاریزانانی ستیزن و وتی “دەبێت زۆر ئاگاداربین چونکە ئەوان هەمیشە لە ئەژنۆت دەدەن و فاوڵی زۆرت لێدەگرن رێگەنادەن بجوڵێیت”.

گواردیۆلا ئاگاداری ئەم لێدوانە نەبوو تاوەکو لە پرێس کۆنفرانسێکدا هەواڵەکەی پێ راگەیەندرا و ئەویش وتی “هەر بەڕاستی ئەو قسەیەی کردووە؟ ئێمە لە هەموو یارییەک ٦٥٪ ، ٧٠٪ ، ٧٥٪ خاوەندارێتی تۆپ لای ئێمە ، ئیتر پێم ناڵێن چۆن فاوڵ زۆر دەگرین ؟ هیچی تر ناڵێم بەڵام لە تەواوی ١٠ ساڵی کارکردنمدا هەرگیز بیرم لەوە نەکردووەتەوە و ئەشتوانن لە یاریزانەکانم بپرسن”.

لە باری بردنەوەی  تیمەکەی گواردیۆلادا، هەنگاوێکی گەورە لە بەدەستهێنانی ناسناوی پریمەلیگ نزیک دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button