ئیسپانیا

گوتی هێرناندز لەپۆستی ڕاهێنەرایەتی ئالمیریا دوورخرایەوە

یاریگا – یاریزانی پێشووی ڕیال مەدرید گوتی هێنرناندز لە پۆستی راهێنەرایەتی ئالمیریا دوورخرایەوە دوای دۆڕانە هەستیارەکەی بەرامبەر یانەی ئەلکۆرۆن لە خولی پلەی دووی ئیسپانیا.

یاریزانەکەی پێشووی ڕیال مەدرید لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو وەک ڕاهێنەری ئەلمیریا دەستنیشانکرابوو و سەرەڕای کۆششی بەردەوامی بۆ ئەوەی یانەکە بگەینێتە خولی پلە یەکی ئیسپانیا “لالیگا”، بەرپرسانی یانەکە ئارامی خۆیان لەدەستدا لەگەڵ دۆڕانی ئالمیریا بەرامبەر ئەلکۆرۆن بە ئەنجامی 1-0.

خاوەنی یانەکە تورکی ئەل-شێج کەوا بە بەروارد بە یانەکانی دیکەی خولی پلە دوو هەڵساوە بە بنیاتنانی پێکهایەتی گرانبەها، بەر لە گوتی دوو ڕاهێننەری دیکەی دەرکردبوو.

شایانی ئاماژەپێدانە یانەی ئالمیریا حەوت یاری لەبەردەمە بۆ ئەوەی بلیتێکی لالیگا بەدەستبێنێت، ئەگەرنا تاکە هیوایان گەیشتن دەبێت بە یاریەکانی پاشکۆ و لەوێ ڕکابەری لەسەر ئەو بلیتە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button